رووداو - هەولێر
دەیڤد دیخیا، گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەمەرج ئامادەیە لە ریزەکانی یانەکەدا بمێنێتەوە.
رۆژنامەی میترۆی بەریتانی رایگەیاندووە، دەیڤد دیخیا بەمەرجی زیادکرنی مووچەی هەفتانەی ئامادەیە لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتددا بمێنێتەوە.
ئێستا مووچەی هەفتانەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لەیانە ئینگلیزییەکە 180 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەکدا، ئەلێکسیس سانچێز خاوەنی زۆرترین مووچەیە کە 505 هەزار پاوەندە و پۆڵ پۆگباش مووچەکەی 300 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەکدا.
گرێبەستی دەیڤد دیخیا لە ریزەکانی رێد دیڤڵز تاوەکو 30-6-2019 بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ