لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ کلاسیکۆ

27-10-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا، ریال مەدرید، کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریی کلاسیکۆی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید راگەیاند، کە سبەی یەکشەممە لە گەڕی دەیەمی لالیگا لە کامپ نۆو رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ڤالڤێردی بڕیارییداوە 19 یاریزان بۆ یارییەکە بانگێشتبکات، هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، ساموێل ئومتیتی و تۆماس ڤێرمایلین بەهۆی پێکان و سێرجی سامپەر و کارلێس ئالیناش بەهۆکاری هونەری دوورخراونەتەوە.

لیستی یاریزانەکانی بارسێلۆنا بەمشێوەیە دەبێت

تێرشتیگن، سیلیسن، سێمیدۆ، پیکێ، لینگلێت، ئالبا، سێرجی رۆبێرتۆ، راکێتیچ، دێنیس سوارێز، بوسکێتس، کۆتینیۆ، ئارسەر، مالکۆم، سوارێز، دێمبێلی، رافینیا، مونیر حەدادی، ڤیدال، چومی.



بارسێلۆنا ئێستا بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە و ریال مەدریدیش لە پلەی حەوتەم خاوەنی 14 خاڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە