فیدراسیۆنى باسكه‌ى جیهان،هه‌ڵبژارده‌كانى باسكه‌ى یابانى له‌سه‌رجه‌م چالاكیه وه‌رزشیه‌كانى سه‌ر به‌یه‌كێتیه‌كه‌ى سڕ كرد.
فیدراسیۆنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كى ره‌سمیدا ئاشكرایكردووه" به‌داخه‌وه‌ن ئه‌وان بریارى سڕكردنى باسكه‌ى یابانیان داوه ئه‌ویش به هۆى لادان له رێنمایه‌كانى فیدراسیۆنى جیهانى ئه‌گه‌رچى چه‌ند جارێك هۆشدارییان داوه به هه‌مان یاساكانى (فیبا) مامه‌ڵه بكه‌ن به‌ڵام گوێیان پێنه‌داوه .
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له رێگه‌ى Patrick Baumann سكرتێرى فیدراسیۆنه جیهانیه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆكارى زیاترى ئه‌و بریاره‌ى فیدراسیۆنه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش خستۆته روو كه له خولى ناوخۆیى ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كى زۆر كراوه‌و گوێ به هیچ یاساییه‌ك نه‌دراوه بۆیه ئومێده‌وارن ئه‌و سزاییه‌ى فیدراسیۆنه جیهانیه‌كه ببێته هۆكارێك بۆ زوو چاكردنى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ژاپۆنیه‌كان كردویانه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ