رووداو - هەولێر
دانی کارڤاخالی بەرگریکەری لای راستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکرد کارڤاخال دوێنێ پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکەیەوە کردووە و ئاسایی مەشقی کردووە، ئەمەش پاش دابڕانی بۆ زیاتر لە دوو مانگ لە ریزەکانی ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە.
رۆژنامەکە دەڵێ دانی بەباشی مەشقی کردووە و هەستی بە ئازار نەکردووە، ئەوەش بۆ ئەو یاریزانە سەرەتایەکی باشە لە پەیوەندیکردن بە یانەکەیەوە.
ریال مەدرید لە ماوەی یارینەکردنی دانیدا دووچاری کێشەی زۆر هات لە باڵی راستی بەرگریدا، بە تایبەت کە ئاستی دانێلۆ وەک پێویست نەبوو و کێشەی زۆری بۆ بەرگری ریال مەدرید دروستکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ