یایا تۆرێ پاشگەز بووەوە

27-12-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن یایا تۆرێ مانچێستەر سیتی ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یایا تۆرێی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، لە بڕیاری وازهێنانی یاری نێودەوڵەتی پاشگەزبووەوە و جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزی هەڵبژاردەکەی.

تۆرێ لە ساڵی 2015دا دوای 11 ساڵ یاریکردن لە ریزی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و ئەنجامدانی زیاتر لە 100 یاری، بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتیدا، بەڵام یاریزانەکەی مانچێستەر سیتی دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بڕیاری گەڕانەوەیدا بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی.

تۆرێ دەڵێت: وڵاتەکەم خۆشدەوێت، من ئازادم لە گەڕانەوم بۆ هەڵبژاردەکەم، دەمەوێت یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم.

جیا لەگەڕانەوەشی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، یایا رایگەیاند، ئەم وەرزەش لەگەڵ مانچێستەر سیتیدا دەمێنمەوە و لە گواستنەوەی زستانەدا ریزی یانەکەم بەجێناهێڵم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە