رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، ئاشكرای ده‌كات "ئه‌گه‌ر خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی سڤیلیای ئیسپانی له‌جیاتی لویس ئێنریكی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ربگرێت، دانیلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی دێنێته ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی".
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ئێستا كێشه‌ی له به‌رگری لای راستدا هه‌یه، بۆیه هێشتا له‌سه‌ر چاره‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه كار ده‌كات و پێویسته به‌رگریكارێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه بێنێته ریزه‌كانی خۆی، كه له‌وانه‌یه ئه‌مجاره بارسا ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه ركابه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ست بكه‌وێت، چونكه وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسی ده‌كات، ئه‌گه‌ر سامپاولی ببێته راهێنه‌ری بارسا، كه ئێستا ئه‌و ده‌نگۆیه زۆر باوه، ئه‌وا ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌و یاریزانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه پێیوایه بۆ ئه‌و شوێنه گونجاوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یانه‌ی بارسا ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ری ئێستای لویس ئێنریكی بێت و خۆرخی سامپاولی ئه‌رجه‌نتینی، بكاته جێگره‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا، سامپاولی ده‌یه‌وێ كێشه‌ی به‌رگریكاری لای راست چاره بكات به‌ر له‌وه‌ی بگاته كامپ ن‌و". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "جواو كانسیلۆی یاریزانی ڤاڵنسیا جێگه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی سامپاولی نییه، بۆیه له‌وانه‌یه داوای له كارگێڕی بارسێلۆنا كردبێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دانیلۆی به‌رازیلی، به‌رگریكاری ریال مه‌دریدی ركابه‌ری بكات".
دانیلۆ نه‌یتوانیوه شوێن په‌نجه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید جێبێڵێت، له‌به‌ر بوونی دانی كارفخال، كه زۆرجار رووبه‌ڕووی فیكه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانیلۆ به‌دڵی سامپاولییه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی یاریزانی سانتۆسی به‌رازیلی بوو.
هه‌روه‌ها بارسێلۆناش له ریزی ئه‌و یانانه‌یه، كه پێش ئه‌وه‌ی دانیلۆ بچێته ریال مه‌درید بایه‌خیان پێده‌دا، ئه‌وكاته‌ی یاریزانی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ