رووداو - هەولێر
رۆبێرتۆ دی ماتیۆ بەرێوەبەری هونەری یانەی شالکێی ئەڵمانی دووپاتیکردەوە دەرگای یانەکەی بەڕووی سامی خدێرای یاریزانی یانەی ریال مەدرید کراوەیە ئەگەر بڕیار بەجێهێشتنی یانەکەی بدات.
راهێنەری ئیتاڵی لە لێدوانیکیدا بۆ Sport 1 ی ئەڵمانی گووتی، هەموو راهێنەرێکی جیهان دەیەوێت سامی خدێرا لە ریزەکانی یانەکەی یاریبکات، سەبارەت بە ئێمەش دەرگای شالکێ کراوەیە.
ماتیۆ هەروەها گووتیشی، گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەڵمانییە ئاسان نییە بەتایبەت کە چەندین یانەی گەورە داوای دەکەن.
داهاتووی سامی خدێرا لەگەڵ ریال مەدرید دیارنییە و یانەکانی چێڵسی، ئارسینال، بایرن میونشن و بۆرووسیا دۆرتمۆندیش ئەو یانانەن دەیانەوێت یاریزانەکە ببەنە ریزەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ