یەکەم هەنگاوی گریزمان بۆ بارسیلۆنا دەستیپێکرد

28-03-2019
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن گرزیمان - ئیسپانیا - بارسێلۆنا - ئاسام جەباری
A+ A-

ئەگەر ساڵی ڕابردوو بارسا چەند جارێک داوای گریزمانی کردو بەهەموو مەرجەکانیش ڕازی بوو, بەڵام لەکۆتاییدا گریزۆ مانەوەی لەیانەکەی دووەمی شاری مەدرید راگەیاند بەوەی مووچەی ساڵانەی بۆ ۲۳ملیۆن یۆرۆ بەرزکرایەوەو لەسەرداوای ئەو لیمار هاتە یانەکە و لۆکاس هێرناندزیش مایەوە  بۆیە بۆنەدەکەی بارسا سەرینەگرد.

 ئێستا گریزمان جۆرێک لەپەشیمانبوونەوەی پێوەدیارە، بەوەی واهەست دەکات خەونەکەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید نایەتەدی و ئەمساڵیش بەئەگەرێکی زۆرەوە لەسەرجەم نازناوەکان بێ هیوابوونە،  لەلایەکی دیکەشەوە لۆکاس هێرناندز کە بە نزیکی گریزمان دادەنرا روویکردە بایرن میونشن و لیماریش  یاریزانی بەردەوام سەرەکی نییە لەپێکهاتەکەی سیمیۆنیدا، سەرەڕای ئەوانەش تۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە گریزمان لەپێناو ئەوەی بچێتە یانەی بارسیلۆنا ئامادەیە مووچەی ساڵانەکەی بۆ ۱٦ملیۆن یۆرۆ دابەزێنێت کە ئەمە یەکێک بوو لەمەرجەکانی ساڵی ڕابردووی بارسیلۆنا.

 پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایە تاچەند بارسا ئامادەیە گریزمان بکڕێت و ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەنییە لەچەند کەمتری بفرۆشێت؟ باچاوەڕێبین بزانین لەچەند مانگی داهاتوو لەگەڵ نزیک بوونەوەی مێرکاتۆی هاوینە چ بۆندێک پێشکەش بەگریزۆ دەکرێ؟

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە