یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا: بارسیلۆنا بێتاوانە

28-04-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن نەیمار بارسیلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لیژنەی رێككاری ئابووری لە یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند یانەی بارسیلۆنا لە بابەتی گرێبەستكردن لەگەڵ نەیماری یاریزانی لاوی بەڕازیلی بێتاوانە.

تا ئێستا دادگەی باڵا لە ئیسپانیا لێكۆڵینەوە لە گرێبەستی گواستنەوەی نەیمار لە سانتۆسەوە بۆ بارسیلۆنا دەكۆڵێتەوە، ئەمەش بەهۆی راگەیاندراوە ناكۆك بەیەكەكانی یانەی بارسیلۆنا، كە لە بارەی نرخی ئەو گرێبەستە بڵاویكردەوە، بەڵام لیژنەی رێككاری ئابووری سەر بە یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بێتاوانیی یانەی بارسیلۆنای راگەیاند.

یانەی كەتەلۆنی لە لای خۆیەوە لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "یانەكەمان رەزامەندە بە بڕیاری لیژنەی ئابووری یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، كە بێتاوانی یانەكەمان لە بارەی گرێبەستی یاریزان نەیمار دووپاتدەكاتەوە. 

ماوەیەك لەمەوبەر فیفا بڕیاری دا یانەی بارسیلۆنا سزابدات بە هۆی ئەوەی گوایە لە گرێبەستی نەیمار و یاریزانانی تەمەن ژێر 18 ساڵان سەرپێچی رێنماییەكانی كردووە، سزاكەش بریتییبوو لە رێگەگرتن لە یانەكە لە ئەنجامدانی گرێبەستی تازە بۆ دوو ماوەی گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام كۆتایی هەفتەی رابردوو فیفا بڕیاری دا سزاكە بۆ ماوەیەكی نادیار رابگرێت و لێكۆڵینەوەی زیاتری تێدابكرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە