رووداو - هەولێر
یورگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوول رایگەیاند, یانەی چێڵسی تەنیا لە یەک کاتدا دەتوانێت نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوە.
دوای بردنەوەیان لە ستۆک سیتی بە 4 گۆڵ بەرامبەر, رۆژنامەی دەیلی ستار لێدوانی ئەو راهێنەرەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێمە پێویستمان بەوەیە بۆ هەموو یارییەک بەتەواوی ئامادەبین، لە پێناو هەموو خاڵەکانیش دەجەنگین.
کلۆپ ئەوەشی راگەیاندووە، یارییەکی قورس چاوەڕێی ئێمە دەکات کاتێک لە شەممەی داهاتوو رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبینەوە.
بەڕێوەبەری هونەری لیڤەرپوول لەبارەی چێڵسییەوە گوتی، راستە ئەوان 12 یارییە لەسەریەک دەبەنەوە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت نازناوەکە ببەنەوە بەدڵنیاییەوە پێویستە لە هەموو ئەو یاریانە کە ماویان بیبەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ