گاریس بەیڵ ئەمساڵ باشترینە

28-12-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن گارێس بەیڵ-ئیسپانیا
A+ A-

رووداو-ھەولێر 

گارێس بەیڵی یاریزانی یانەی ریال مەدرید ئەمساڵ باشترین ژمارەی گۆڵکردنی لە مێژووی کاروانی وەرزشی خۆیدا تۆمارکرد.

گارێس بەیڵ لەم ساڵدا ٢٧ گۆڵی تۆمارکردووە، بەتایبەت لە دوای رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ھێرشبەری پێشووی ریال مەدرید بۆ یوڤێنتوس، ژمارەی گۆڵەکانی بەیڵ بەرزبوونەتەوە، لەم دواییەشدا بووە گۆڵکەری جامی جیھانی یانەکان و بەرامبەر کاشیما ئانتلەرزی ژاپۆنی ھاتریکی تۆمارکرد.

بەیڵ لە ساڵی ٢٠١٣ توانی ٢٥ گۆڵ لەگەڵ تۆتێنھام و ریال مەدرید بکات، ساڵی ٢٠١٤ش ٢٤ گۆڵی کردووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٢٧ گۆڵ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە