دوای چەند کاژێرێکی دیکە هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و نەرویج یاری قۆناخی کۆمەڵەکان دووبارەدەکەنەوە، بەڵام ئەمجارە بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو نا، بەڵکو بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی جامی جیهانی تۆپی دەست.
فەرەنسای میوانداری پاڵەوانێتییەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا تاوەکو گەیشتن بە خاڵی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە هیچ یارییەکی نەدۆراندووە و دەیەوێت کاروانی خۆی لەپاڵەوانێتییەکەدا لە نێو خاک و هاندەرانی بە بردنەوەی دووەم نازناوی لەسەریەک و شەشەم نازناوی لە مێژوویدا کۆتایی پێ بهێنێت.
بەڵام نەرویج پێچەوانەی یاری یەکەمیان لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا کە بەرامبەر میوانداری پاڵەوانێتییەکە تووشی شکستهاتن و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ئەوە یەکەم دۆڕانیانە، لە یاری کۆتاییدا نێچیرێکی ئاسانی فەرەنسییەکان نابێت، بەتایبەتیش کە ئەوان لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکبوونەتەوە و نایانەوێت بەئاسانی ئەو هەلەیان لەدەست بچێت کە بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا نازناوی جامی جیهانی ببەنەوە و تۆڵەی ئەو شکستەش لە فەرەنسا بکەنەوە کە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا تووشیان کردن و بە هەموو جیهانیش بڵێن ئەوەی کەس نەیتوانی رابگرێت ئێمە رامانگرت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ