تێڤێز باسی جیاوازییەکی گەورەی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ دەکات

29-01-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆس تێڤێز لەگەڵ مێسی و رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

کارلۆس تێڤێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد باسی جیاوازی نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت، مێسی بەهرەیەکی سرووشتیی هەیە، بەڵام رۆناڵدۆ خۆی خۆی بەرەوپێشبردووە.

تێڤێز لە لێدوانێکدا کە لەلایەن رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، لە سەرەتاوە مێسیم نەبینووە هەرگیز بچێتە هۆڵی وەرزشی، بەڵام رۆناڵدۆ بەردەوام لەنێو هۆڵی وەرزشییدایە، لە بەیانیان دوای نیوەڕوان و ئێواران سەرقاڵی راهێنانە.

یاریزانەکە ئەوەشی راگەیاندووە، رۆناڵدۆ کاری زیاتری کردووە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین، لەکاتێکدا مێسی بەهرەیەکی سرووشتیی هەیە، ئەوە گەورەترین جیاوازی نێوان ئەو دوو یاریزانە گەورەیە لەسەر ئەم هەسارەیە.

هێرشبەرەکەی بۆکا جونیۆرز ستایشی ئاستی مێسیی کرد و گوتی، مێسی تۆپی پێیەکی جیاواز و دیکە دەکات.

تێڤێز لەگەڵ مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و لەگەڵ رۆناڵدۆ لە 2007 تاوەکو 2009 لە مانچێستەر یونایتد یارییکردووە.

لە چەند ساڵی رابردوودا جیاوازیی نێوان لیۆ و کریس زۆرترین گرنگیی پێدراوە و ئەو یاریزانە هەموو شتێکیان بۆ خۆیان کۆنتڕۆڵکردووە و لە ساڵی 2007ەوە کەس نەبووە شان لە شانی ئەو دوو یاریزانە بدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە