رۆبن ناگەڕێتەوە خولی هۆڵەندا

29-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن رۆبن بایرن میونشن هۆڵەندا ژاپۆن تۆکیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئێرین رۆبنی یاریزانی یانەی بایرن میونشن ناگەڕێتەوە خولی هۆڵەندا و پەیوەندی بە خولێکی دیکەوە دەکات.

چەند هەفتەیەکە ئێرین رۆبن بڕیاری کۆتاییدا و رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەکانی بایرن میونشن بەجێدەهڵێم، دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە رۆبن دەگەڕێتەوە خولی هۆڵەندا.

رۆژنامەی نیپۆنی ژاپۆنی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رۆبن پەیوەندی بە خولی ژاپۆنی دەکات و دەبێتە یاریزانی یانەی تۆکیۆ، کە لە خولی نایابی ئەو وڵاتە یاریدەکات.

هەروەها رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، کە چەند یانەیەکی دیکە هەر لە ژاپۆن لە هەوڵدابوون گرێبەست لەگەڵ یاریزانە هۆڵەندییەکەدا واژۆبکەن، بەڵام لە کۆتاییدا یانەی تۆکیۆ سەرکەوتووبوو لە گرێبەستکردن لەگەڵ رۆبن، ئەمەش بە یارمەتی ماڵباتی ئەو یاریزانە ئەم گرێبەستە واژۆکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە