راجا ناینگۆلان سزادرا

29-03-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن راجا ناینگۆلان-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

راجا ناینگۆلانی یاریزانی رۆمای ئیتاڵی بەهۆی زۆر خواردنەوەی ماددە کحولییەکان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل سزادرا.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، یاریزانە بەلجیکییەکە دوای یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی بەلجیکا و یۆنان کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا و بە یەکسان بوون کۆتایی هات خواردنەوە کحولییەکانی باکارهێناوە و ئۆتۆمبێلیشی لێخووریوە، بەوهۆیە سزا دراوە.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ناینگۆلان  لەرووی مادییەوە بە بڕی 1600 یۆرۆ سزادرا و بۆ ماوەی 3 مانگیش لە لێخورینی ئۆتۆمبێل سڕکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە