رووداو – ههولێر
کارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەی بۆکا جۆنیۆز لە یارییەکی خێرخوازیدا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەرجەنتین تووشی پێکان بوو.
تیڤێز بۆ ئەنجامدانی یارییەکی خێرخوازی سەردانی ئەو گرتووخانەیەی کرد کە براکەی تێیدا دەستگیرکراوە، لەوێدا و لە کاتی یارییەکەدا تێڤێز تووشی پێکان دەبێت و بەهۆیەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگەکاندا دووردەکەوێتەوە.
براکەی تێڤێز لە ساڵی 2010دا هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا دەستگیرکراوە.
كارلۆس تێڤێز ئهم وهرزه له یانهی بۆكاجۆنیۆزی ئهرجهنتینی یاریی دهكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ