لیڤەرپوول داوای سیبایۆس دەکات

29-03-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دانی سیبایۆس، یاریزانی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

یورگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەو یاریزانەی دەستنیشانکردووە کە دەیەوێت لە ئەگەری دەستبەرداربوون لە ئێمری جان بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دانی سیبایۆس، یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید واژۆبکات.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، کڵۆپ یاریزانە 21 ساڵەکە بەباشترین بژاردە دەزانێت بۆ جێگرتنەوەی جان، کە ئەمەی دواییان لەلایەن یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی و ریال مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکە رایگەیاندووە، سیبایۆس یەکەم یاریزانی ناوەڕاستە لیڤەرپوول گرنگی پێدەدات، لە ئەگەری شکستهێنانیش لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە رێدز دەیەوێت وێلفرێد ندیدی لە لیستەر سیتی و جان میشێل سێری، یاریزانی نیسی فەرەنسی یان جۆجینیۆی یاریزانی یانەی ناپۆلی بباتە ریزەکانی.

یانەی رۆمای ئیتاڵی لەسەر گواستنەوەی دانی سیبایۆس رکابەری لیڤەرپوول دەکات، ئەمە جگە لەوەی گرنگی بە ماتیۆ کۆڤاچیچیش دەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە