رووداو –هه‌رێز جه‌مال
یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه بریارى دیاریكردنى واده‌ى یارى جامى سوپه‌رى ئیسپانیاى له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو ریال مه‌دریدى پاڵه‌وانى لالیگاو جامى شاى ئیسپانیاى دیاریكرد.
یه‌كێتییه‌كه بریاریدا یارى چوونى جامه‌كه له 20-8 ى له‌سه‌ر یاریگاى سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌ڕێوه‌بچێت و یارى گه‌رانه‌وه‌ش له سه‌ر یاریگاى ڤێنسنتى كالدیرۆن له 27-8 ئه‌نجام بدرێت .
به ئه‌نجامدانى یارى سوپه‌ر ئه‌وه ده‌بێته شه‌شه‌م جار ئه‌و دوو یانه‌یه له ساڵى 2014 به یه‌ك ده‌گه‌ن .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ