رووداو - هەولێر
سێرجیۆ کۆن ئاگوێرۆی هێرشبەری ئارجێنتینایی لەگەڵ یەکێك لە کچە یاریزانەکانی تیپی ئافرەتانی یانەی مانچێستەر سیتی کەوتە داوی خۆسەویستییەوە.
پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، سێرجیۆ ئاگوێرۆ لەگەڵ تۆنی دۆگانی کچە یاریزانی تیپی ئافرەتانی یانەی مانچێستەر سیتی کەوتووەتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە و خەریکی نووسینەوەی چیرۆکێکی نوێن.
ئەمە یەکەمجارە لە نێو ئەستێرەکانی تۆپی پێدا کوڕە یاریزانێک حەز لە کچە یاریزانی تیپی ئافرەتانی یانەکەی بکات، پێشتر ئاگوێرۆ زاوای مارادۆنا بوو، دواتر وازی لە کچەکەی ئەو هێنا و پەیوەندی لەگەڵ کارینا تیخیدای گۆرانیبێژی لاتینیدا بەست، ئێستاش وا خەریکی خۆشەویستییە لەگەڵ تۆنی دۆگانی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی کچانی سیتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ