دۆنارۆما نایەوێت رووبەرووی مێسی و رۆناڵدۆ ببێتەوە

29-10-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن دۆنارۆما-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپاریزی یانەی میلان باسی مێسی و کریسیانۆ دەکات و دەڵیت یەکێکن لەو یاریزانانەی کە هەرگیز نامەوێت رووبەروویان ببمەوە.

دۆنارۆما لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گووتی" هەرگیز نامەێت رووبەرووی هەردوو یاریزان کریسیانۆ و مێسی ببمەوە، چونکە مێسی هەر لە منداڵییەوە بە جادووی لە دایک بووە و رۆناڵدۆش لەوەتەی دەستی بە یاریکردن کردووە هەوڵیداوە باشترین بێت بۆیە نامەوێت رووبەروویان ببمەوە".

گۆڵپارێزەکەی میلان باسی لەو کاتەش کرد کە وەرزی رابردوو هێندەی نەمابوو لە میلان بڕوات و دەڵێت" پەشیمان نیم هەندێ شت هەیە یاخود هۆکار وات لێدەکات زووتر گەورە ببیت، کاتێک سەیری دواەوە دەکەیت هەندێ شت هەیە کە نەدەبوو بیکەم کردبووم بۆیە دەبوو گوێم لە باوکم بگرتایە، بەڵام داوای لێبووردنیش لەکەس ناکەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە