ڤاڵدێز لە قەل و لە كۆتریش بوو

29-11-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ڤاڵدێز مانچستەر یونایتد
A+ A-

رووداو - هەولێر

رادیۆی كەتەلۆنیا ئاشكرایكرد، ڤیكتۆر ڤاڵدێزی گۆڵپارێزی پێشووی بارسیلۆنا گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژوو ناكات و دەگەڕێتەوە شاری بارسیلۆنا، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكی لە مەشقەكان لەگەڵ یانەی مانچستەردا بەسەربرد.

ڤاڵدێز لە قۆناخی كۆتایی پێكانە مەترسیدارەكەی بوو، كە وەرزی رابردوو لەگەڵ بارسیلۆنا دووچاری بوو، پێش ئەوەی یانەكە جێ بهێڵێت و بۆ ماوەی چەند مانگێك دووربكەوێتەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی بریتانیا ئاماژەیان بەوەدابوو، رەنگە مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ ڤاڵدێز بكات، بە تایبەتی كە لە یاریی رابردووی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئارسیناڵ لە نێو یاریگەدا ئامادەبوو، بەڵام دواهەواڵ باس لە گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە بۆ شاری بارسیلۆنا دەكەن.

پێشتر ڤاڵدێز رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی هەبوو لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەو پێكانە قورسەی دووچاری بوو، یانە فەڕەنسییەكە لە رێككەوتنەكە پەشیمان بووەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە