رووداوی وه‌رزشی - ئه‌سینا
له پاڵه‌وانێتی جامی ئه‌ڵماسی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی كه له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو، دوو یاریزانی كورد بوونە خاوەنی دەستكەوتی گەورە و میدالیای زێڕ و جامی ئەڵماسیان بەدەستهێنان.
پاڵه‌وانێتی جامی ئه‌ڵماسی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی، ئه‌مساڵ به به‌شداری یاریزانانی له‌شجوانی 40 وڵات بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له یۆنان به‌ڕێوه‌چوو.
نزار غه‌زالی توانی، لەشجوانی كورد، له كێشی 85 كیلۆگرامیدا به‌شداربێت و پاش ركابه‌ری له‌گه‌ڵ 5 پاڵه‌وانی دیكه، پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
هه‌ر له‌م پاڵهوانێتییەدا سه‌ردار ئیسماعیل له كێشی 90 كیلۆگرامیدا پلەی یه‌كه‌می جامی ئه‌ڵماسی نێوده‌وڵه‌تی بەدەستهێنا.
خه‌ونی ئه‌و دوو یاریزانه به‌تایبه‌ت نزار غه‌زالی، ده‌سته‌به‌ركردنی كارتی (پروڤ) بوو، كه ئه‌و كارته به‌رزترین كارتە بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی مسته‌ر ئۆڵمپیادی جیهان، به‌ڵام ئه‌و چانسه بە نزار غەزالی و سەردار ئیسماعیل نه‌درا و، له دیاریكردنی پاڵه‌وانی پاڵه‌وانه‌كان جامه ئه‌ڵماسه‌كه و كارته ئهپروڤهكه درانه یاریزانێكی وڵاتی یۆنان.
نزار غەزالی، پاڵەوانی 85 کیلۆگرام بە (رووداوی وه‌رزشی) راگەیاند "هەرچەندە نەمانتوانی پرۆ کارت ببەینەوە، بەڵام ئێمە دەتوانین بەشداری لە چەندین پاڵەوانێتی دیکەدا بکەین، لەکاتێکدا ئێمە چاوەڕێی ئەوەبووین یەکێکمان پلەی یەکەم ببەینەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پاڵەوانێتییەکە لە یۆنان بەڕێوەدەچوو، جامەكە درایە یاریزانێکی یۆنانی".
به‌گوته‌ی نزار غه‌زالی، وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و كارته ساردییان ناكاته‌وه له ركابهریییهكان و بڕیاره له داهاتوودا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری ركابه‌رییه‌كی به‌هێز بكه‌ن له پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌ورەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ