رووداو – هەولێر
دوای چاکبوونەوەی گاریس بەیڵی یاریزانی ریال مەدرید لە پێکانەکەی کە ماوەی دوو مانگ بوو لە یانەکەی دابڕابوو، لەهەمان شوێنی پێکانەکەی هەست بەئازار دەکات و لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا بەشداری ناکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، لە یارییەکەی نێوان ریال مەدرید بەرامبەر یانەی فویلانبرادا لە جامی شای ئیسپانیا کە بە دوو گۆڵ بۆهەردوولا یەکسانبوون کۆتاییهات، گاریس بەیڵ هەستی بە ئازار کردووە لە ماسولکەی رانیدا، واتە هەمان شوێنی پێکانەکەی.
مارکا روونیکردووەتەوە کە پێکانەکەی بەیڵ سەریهەڵنەداوەتەوە، بەڵکو تەنیا ئازارێکە و لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەر دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە دوا یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر دۆرتموند یاریی بکات، کە چوار شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ