هاندەرانی دهۆك و زاخۆ بەشەڕهاتن و پۆلیس تەقەی كرد

29-12-2013
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن شەڕ هاندەرانی دهۆك و زاخۆ
A+ A-
رووداو – دهۆك

چەند ساتێك پێش ئێستا دوای تەواوبوونی یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆ لە یاریگەی دهۆكدا، جارێكی دیكە هاندەرانی هەردوو یانە بەشەڕهاتن و چەند كەسێكیش برینداربوونە، پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێكردنی شەڕكەران، تەقەی بەهەوادا كردووە
.
نێچیرڤان حوسێن پەیامنێری رووداو لە دهۆك رایگەیاند كە شەڕ لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە روویدا، دوای ئەوەی یارییەكە تەواو بوو، هاوكات چەند جارێك یارییەكە بەهۆی هاتنەناوەوەی جەماوەر بۆ نێو گۆڕەپانی یاریگە وەستا و كێشە و گرفتیان دروستكرد.

هەروەها گوتی: بەشێك لە جەماوەر، كە لەسەر یانەی زاخۆ هەژمار دەكرێن، ژمارەیەك كورسیی یاریگەی دهۆكیان شكاند.

پەیامنێری رووداو ژمارەی برینداربووانی بەوردی لەلا نەبوو، بەڵام ئاماژەی بەوەدا چەند كەسێكی بینیوە سەریان شكا بووە و پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێكردنی جەماوەری بەشەڕهاتبوو، هەروەها بۆ كۆنتڕڵكردنی بارودۆخە تەقەی بەهەوادا كردووە.

"ئێستا بارودۆخی یاریگەی دهۆك و دەوروبەری كۆنتڕۆڵكراوە و هیچ كێشەیەك نەماوە". پەیامنێری رووداو لە دهۆك وایگوت.

یاریی نێوان دهۆك و زاخۆ لە میانەی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بوو، كە ئەنجامەكەشی بەبێ گۆڵ بەكۆتاهات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە