رووداو - هەولێر
مێمفیس دێپای یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد دوای جیابوونەوەی لە خۆشەویستەکەی، ئێستا پەیوەندی لەگەڵ کچی یەکێک لە ئەکتەرە کۆمێدییەکانی ئەمریکا بەستووە.
دێپای لە ئینستاگرامەکەیدا وێنەی خۆیی و دەستگیرانە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە، وێنەکە لە نزیک تاوەری ئیفڵ لە پاریس گیراوە، ئەو یاریزانە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ رۆلی هارڤێی کچی ئەکتەریت کۆمێدی ئەمریکی ستیڤ هارڤێی بەستووە، ئەمەش دوای جیابوونەوەی لە خۆشەویستە کۆنەکەی بە چەند رۆژێک.
دێپای ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد ئاستێکی بەرز نمایش ناکات، زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەکە و بژاردەی سەرەکی ڤان خال نییە، لە پرێمەرلیگیشدا تەنیا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمە لە کاتێکدا وەرزی رابردوو 28 گۆڵی بۆ ئاندهۆڤن تۆمارکرد، پێش ئەوەی بە 25 ملیۆن پاوەند رووبکاتە قەڵای ئۆڵدترافۆرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ