سوارێز سێ باشترین بەرگریکەر دەستنیشاندەکات

30-03-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لویس سوارێز
A+ A-
رووداو – هەولێر

لویس سوارێز، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چەند رۆژێک پێش کلاسیکۆ سێ باشترین بەرگریکەر کە یاریان بەرامبەر کردبێت دەستنیشاکرد.

سوارێز لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا سێ باشترین بەرگریکەری دەستنیشانکردووە و دەڵێت، سێرجیۆ رامۆس یەکێک لە سێ باشترین بەرگریکەرەکانە یاریم لەگەڵ کردبێت و تیاگۆ سیلڤیا و دیێگۆ گودینیش دوو بەرگریکەری بەهێز و زۆر باشن.



لێدوانەکەی سوارێز لەکاتێکدا رۆژی شەممەی داهاتوو هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە کلاسیکۆی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رامۆس و سوارێزیش بەرامبەر یەک دەوەستن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە