لە دوای راگرتنەکەی لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی چوار یاری، رۆژ بە رۆژ کاردانەوەی جیاواز لەسەر ئەو بابەتە دێتە ئاراوە و لە دوایینیشیاندا شەڕەکە کەوتووەتە نێوان بەرازیل و ئەرجەنتینەوە.
رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی باس لە وردەکاری راگرتنی لیۆنێل مێسی دەکات و دەڵێت: "سینیمی ویلسۆن کە سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین، کارێکی کردووە کە دوورە لە هەموو بەهایەکی وەرزشی و لە رەوشتی تۆپی پێ دوورە، چونکە بەزۆر شریتی ڤیدیۆی یارییەکە لە سەرپەرشتیاری یارییەکە وەرگرتووە و بەبێ ئەوەی ناوبژیوانان هیچ بزانن ئاگایان لە هیچ قسەیەکی مێسی بێت، ئەو کارەی کردووە".
لە درێژەی راپۆرتەکەی ئۆلێدا هاتووە:" ویلسۆنی بەرازیلی راستەوخۆ ڤیدیۆیەکەی بۆ فیفا ناردووە، ئەوانیش دەمی مێسییان خوێندووتەوە و قسەکانیان بۆ دەرکەوتووە، ئەگەرنا لە راپۆرتی ناوبژیوان و لە لێدوانی لاینمانەکەشدا ئاماژە بەهیچ قسەیەک نەکراوە و دەڵێت هیچ لە مێسی تێنگەیەشتم چی گوت".
مێسی لە کۆی 4 یاری بەشداری لە سێ یاری داهاتووی ئەرجەنتین ناکات کە بەرامبەر ئۆرۆگوای، ڤێنزوێلا و پیرۆیە و بۆ یاری بەرامبەر بە ئیکوادۆر دەگەڕێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ