هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بە هێزێکی زۆر دەچێتە ئازەربایجان

30-04-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 گۆڕەپان و مەیدانی عێراق
گۆڕەپان و مەیدانی عێراق
نیشانەکردن پاڵەوانیەتی هاریکاریی ئیسلامی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق
A+ A-

رووداو -هه‌ولێر 

سێ کچە یاریزان و راهێنەرێکی کوردستان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقدا بەشداریی پاڵەوانیەتی هاریکاریی ئیسلامی دەکەن، کە لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت و ئەو یاریزانانە رۆژانە خەریکی مەشق و راهێنانن بۆ ئەوەی ئەنجامی باش تۆماربکەن.


کێبرکێکانی ئۆڵۆمپیادی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی ١٢ی مانگی داهاتوو دەست پێ دەکات و ماوەی دە رۆژ بەردەوام دەبێت، هەڵبژاردەی گۆرەپان و مەیدانی عێراقیش کە کارۆخ ساڵح راهێنەریانە بە دوانزە یاریزانی کوڕ و کچ کە سیانیان کوردە دەچنە ناو رکابەریی کردن.

دڵسۆز عوبێد پاڵەوانی عێراق لە راکردنی سەد مەتری بەربەست، دوای ماندوبوونێکی زۆر دەیەوێت میدالیایەکی زێر بباتەوە، لەبەرئەوەی پێشتر میدالیای بڕۆنزی پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیای بردووەتەوە.

شەمام سەمەد لە راکردنی چوارسەد مەتر ململانێ دەکات و ئەزموونی پێشووی بەشدارییە لە تراکەکانی پاڵەوانیەتی عەرەبی ئەزموونی ، هەروها بژان خۆشەوی راکەرێکی خێرایە و دەیەوێت لە راکردنی سەد مەتری ئاست بەرزیی خۆی پیشان بدات.

ئەمساڵ هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بە هێزێکی زۆر دەچێتە ئازەربایجان، لەبەرئەوەی وەرزیی رابردوو تیپەکە چوار میدالیای جۆراوجۆری بردەوە لە ئەندەنوسیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە