راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كانی ئیسپانیا، باسی به‌سه‌رهاتێكی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ تیۆ هێرناندێز ده‌كه‌ن له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هێرناندێز یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده، به خواستن یاری بۆ ئالاڤێس ده‌كات و ئێستا ریال مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، له یارییه‌كه‌دا هێرناندێز مێسی تووڕه كردووه، چونكه له كاتی یارییه‌كه‌دا له ده‌رفه‌تێكدا مێسی لێی نزیك بووه‌ته‌وه‌و پێیگوتووه "بۆ چوویته ریال مه‌درید و نه‌هاتییه بارسێلۆنا؟". ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێیگوتووه "چونكه بارسێلۆنا یاری كۆتایی جامی شا ده‌كات و ریال مه‌دریدیش یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ده‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مێسی به‌م قسانه‌ی هێرناندێز تووڕه بووه‌و به نیگایه‌كی پڕ له تووڕه‌یی جێیهێشتووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ