ڤیدیۆ؛ مێسی دوای لەدەستدانی جامی شا لەگەڵ تانگۆ دڵخۆش دەردەکەوێت

31-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
راهێنانەکانی ئەرجەنتین
راهێنانەکانی ئەرجەنتین
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین درێژەی بە ئامادەکارییەکانیدا بۆ رکابەرییەکانی کۆپا ئەمێریکا، لیۆنێل مێسیش لە بارودۆخێکی باشدایە بۆ ئەوەی هەوڵی بردنەوەی یەکەم نازناو لەگەڵ هەڵبژاردەکە بدات.

هێرشبەر و کاپتنەکەی تانگۆ دوای لەدەستدانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا رۆژی سێشەممە گەڕایەوە ئەرجەنتین و یەکەم راهێنانی لەنێو هۆڵ ئەنجامدا، لە راهێنانەکانی رۆژی پێنجەممەشدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بە گەرمو گوڕییەوە دەرکەوت بۆ ئەوەی بەباشی بۆ کۆپا ئەمێریکا ئامادەبێت.

لە راهێنانەکانی تانگۆدا خوان فویس بەشداری لە راهێنانەکاندا نەکرد، کە ئێستا لەگەڵ تۆتێنهام خۆی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەدەکات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رۆژی حەوتی مانگی داهاتوو لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی نیکاراگوا دەبێتەوە، دوای ئەوەش بەرازیل بەڕێدەکەوێت بۆ یارییەکانی کۆپا ئەمێریکا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە