ئاڵا شالى
رووداوى وه‌رزشی ـ مه‌درید
هه‌ردوو پاڵه‌وانى له‌شجوانى كورد، نزار غه‌زالى و سه‌ردار ئیسماعیل ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی له پاڵه‌وانیه‌تى ئاڕنۆلد كلاسیك یۆرۆ به‌ده‌ستدێنن و پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و قوربانییه‌ى ئێستا له به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌یده‌ن له‌پێناو پاراستنى خاكی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان.
له ماوه‌ى 24 تاوه‌كو 28/9/2014 له مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى ئاڕنۆلد كلاسیك به‌ڕێوه‌چوو، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى سه‌ر ئاستى جیهان له‌و یارییه‌دا. بۆ جاری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و هه‌موو عێراقدا دوو پاڵه‌وانى كورد به‌شداریان تێداكرد، سه‌ردار ئیسماعیل له كێشی 90 كیلۆگرام و نزار غه‌زالی له كێشی 85 كیلۆگرام.
جیاوازى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى دیكه له‌وه‌دایه كه پاڵه‌وانانى هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى دیكه به‌شدارى له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا ده‌كه‌ن و یه‌كه‌مه‌كان له‌لایه‌ن ئاڕنۆڵد شوارتزه‌ى گه‌وره ئه‌كته‌ر و گه‌وره وه‌رزشوانى له‌شجوانى جیهانه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن.
له باره‌ى گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتى له‌شجوانى ئیسپانیا، كه میواندارى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان كردبوو، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى ئه‌و یارییه له له‌شجوانى. 800 یاریزان به‌شدارى تێداده‌كه‌ن و به كێش و باڵا‌و به‌شی جیاواز ململانێ ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها گوتیشی "سه‌ره‌تا ئێمه له هه‌ر به‌شێك 15 یاریزان هه‌ڵده‌بژێرین، دواجار 6 یه‌كه‌م ده‌مێننه‌وه‌و یارى فینال ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌كه‌مى یه‌كه‌مه‌كانیش له‌لایه‌ن ئاڕنۆڵده‌وه خه‌ڵات ده‌كرێت".
له‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا كه زۆربه‌ى پاڵه‌وانانى جیهان تێیدا به‌شداربوون، دوو پاڵه‌وانه‌كه‌ى كورد توانیان بگه‌نه فینال و دواجار نزار پله‌ى دووه‌م و سه‌ردار پله‌ى پێنجه‌میان به‌ده‌ستهێنا".
سه‌ردار، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "گرنگ ئێمه به بێ ئه‌نجام نه‌گه‌ڕاینه‌وه". هه‌روه‌ها گوتیشی "وه‌ك رێزلێنانێك له قاره‌مانیه‌تى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، نمایشه‌كه‌م له‌سه‌ر میۆزیكی پێشمه‌رگه پێشكه‌شكرد". هه‌روه‌ها نزاریش گوتى "منیش ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌م پێشكه‌شی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ