دانیلۆ، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له لێدوانێكدا 3 یاریزان ده‌ستنیشان ده‌كات، كه پێیوایه ئه‌وان خه‌ڵكی هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ن، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یه‌كێك له‌و 3 یاریزانانه نییه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م لێدوانه‌ی دانیلۆ ببێته هۆكاری تووڕه‌بوونی دۆن كریستیانۆ.
دانیلۆ، به‌رگریكاری به‌رازیلی، كه ئێستا بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یاری ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، گوتی "لای من 3 یاریزان له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتوون، نه‌یمار، ئیسكۆ و مارسیلۆ، ئه‌وان هه‌ندێ شت ده‌كه‌ن له خه‌یاڵی مرۆڤدا نین".
له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی زیاتر رۆناڵدۆ تووڕه بكات ئه‌وه‌بێت، كه دواتر پرسیاری ئه‌وه له دانیلۆ كرا، ئه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی "رۆناڵدۆ ژماره یه‌كه، به‌ڵام من باسی لایه‌نی هونه‌ری ده‌كه‌م، رۆناڵدۆ هه‌میشه به‌دوای گۆڵكردن و تۆماركردنی ریكۆردی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ