رووداوى وه‌رزشی ـ Sport
رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا هه‌میشه حه‌زده‌كه‌ن له هه‌موو روویێكه‌وه به‌راورد له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانى تۆپی پێدا بكه‌ن. بۆ ئه‌مجاره رۆژنامه‌ى ماركاى مه‌دریدی گرافیكێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا 10 گرانترین ئۆتۆمبێلی ئه‌ستێره‌كانى دیاركردووه.
له‌و گرافیكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ى پورتوگالى یانه‌ى ریال مه‌درید خاوه‌نى گرانترین ئۆتۆمبێله، كه له جۆری Laferrari یه‌و نرخى 2350000 دوو ملیۆن و سێسه‌دو په‌نجا هه‌زار یۆرۆیه.
دووه‌م گرانترینیشیانه ئۆتۆمبێلێ جۆری Mersedes Mclarenى حه‌جی زیۆفى یاریزانى سه‌نیگالییه، كه نرخى 495000 چوارسه‌دو نوه‌ت و پێنچ هه‌زار یۆرۆیه. سێیه‌م گرانترینیان ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دێڤید بێكهامى ئه‌ستێره‌ى ئینگلیزییه، كه له جۆرى Rolls-Royce Phantom ه‌و نرخى 410000 چوارسه‌دو ده هه‌زار یۆرۆیه. پله‌ى چواره‌میش به‌ر ئۆبافیمی مارتینێزى یاریزانى نایجیری ده‌كه‌وێت، كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری Lamborghini لێده‌خوڕێت و نرخى 300000 سێسه‌د هه‌زار یۆرۆیه. فرانك لامپاردی ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى چێڵسی له‌نده‌نیش خاوه‌نى پێنجه‌م گرانترین ئۆتۆمبێلی ئه‌ستێره‌كانه، كه له جۆرى Ferrari 458 It یه‌و به 230000 دوو سه‌د و سی هه‌زار یۆرۆ كڕیویه‌تى.
جێرمان پینانتى یاریزانى ئینگلیزیش خاوه‌نی شه‌شه‌م گرانترین ئۆتۆمبێله، كه له جۆرى Chrome Aston ه‌و نرخی 200 دوو سه‌د هه‌زار یۆرۆیه. خاوه‌نى حه‌فته‌م گرانترین ئۆتۆمبێلیش واین رۆنی ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر یوناتده، كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری Aston Martinى هه‌یه‌و نرخى 175000 سه‌دو حه‌فتاو پێنچ یۆرۆیه. دیدیه درۆگباى ئه‌ستێره‌ى كوتدیڤواری پله‌ى هه‌شته‌مى به‌ركه‌وتووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له جۆری Mercedes SL65 ه‌و نرخی 173000 سه‌دو حه‌فتاو سێ هه‌زار یۆرۆیه. نۆیه‌مین گرانترین ئۆتۆمبێلی ئه‌ستێره‌كانیش لاى لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینییه، كه له جۆری Ferrari Spiderه‌و نرخی 162000 سه‌دو شه‌ست و دوو هه‌زار یۆرۆیه.
هه‌روه‌ها ده‌یه‌م گرانترین ئۆتۆمبێلیش لاى لویس نانى یاریزانى پورتوگالى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه، كه له جۆری Lamborghini یه‌و به 162000 سه‌دو شه‌ست و دوو هه‌زار یۆرۆ كڕیویه‌تى.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ