کڕیار و فرۆشیارەکە رکابەری لەسەر نازناوی جامی فەرەنسا دەکەن

31-03-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان ، مۆناکۆ
A+ A-


رووداو - هەولێر

هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مۆناکۆ رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی پیشەگەرەکانی فەرەنسا دەکەن، کاتێک ئەمڕۆ لە یارییەکی یەکلاییکەرەوەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

پاریس کڕیاریی زۆرترین یاریزان و مۆناکۆی فرۆشیاری زۆرترین یاریزانی یانەکە کاژێر 22:05 خولەک لەسەر یاریگەی ماتوت ئاتلانتیک لە بوردۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.

   22:05 


یانەکەی پایتەخت چوار ساڵە لەسەریەک دەستی بەسەر نازناوەکەدا گرتووە و 7 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، هەرچی مۆناکۆشە تاوەکو ئێستا تەنیا یەک نازناوی بردووەتەوە و چاوی لە بردنەوەی نازناوی دووەمی کوپ دێ لا لیگێ یە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە