23 یاریزان بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕین پاڵێوراون
رووداو - ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
گۆڤاری به‌ناوبانگی فرانس فوتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی به هاوكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی - فیفا، ناوی 23 یاریزانی ئاشكرا كرد، كه پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2013.
ئه‌و ناوانه‌ی ئاشكراكران، هیچ ناوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدانه‌بوو، فرانك ریبێری یاریزانی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ركابه‌رێكی به‌هێزه له‌م ساڵدا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزان لیونێل مێسیی ئه‌رجه‌نتینی، كه له چوار ساڵی رابردوو خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه له ساڵی 2008دا.
هه‌روه‌ها جارێكی دیكه ناوی چاڤی و ئینێستا یاریزانانی به‌رشلۆنه له لیسته‌كه‌دایه، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا ركابه‌ربوون بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
بڕیاره له 13ی یه‌نایه‌ری داهاتوودا و له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا بكرێ.
ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی فڕانك ڕیبێری پاڵێوراوی سه‌ره‌كی و به‌هێزه بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕین، دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی رابردوودا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشندا سێ نازناوی مێژوویی بۆندسلیگا و چامپیۆنس لیگ و پۆكاڵ كه‌پی ئه‌ڵمانیای برده‌وه و رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌یدا.
تاكه یاریزانی فه‌ڕه‌نسییشه له لیستی 23 یاریزانی پاڵێوراو بۆ خه‌ڵاته‌كه له‌مساڵدا.
له پێكهاته‌كه‌دا 6 یاریزانی بایرن میونشن و 4 یاریزانی به‌رشلۆنه و 3 یاریزانی پاریس سانت جێرمانی تێدایه.
لیستی ناوی 23 یاریزانه‌كه به‌و جۆره‌یه: رێبێری، رۆناڵدۆ، مێسی، گاریس به‌یڵ، كاڤانی، ئیبراهیمۆڤیچ، رادامێل فالكاو، ئیدین هازارد، ئینێستا، چاڤی، تۆماس مۆله‌ر، مانوێل نۆیه‌ر، نێیمار داسێلڤا، مه‌سعود ئۆزێل، ئه‌ندریا پێرلۆ، ئێرین رۆبن، شڤاینشتایگه‌ر، لویس سوارێز، تیاگۆ سێلڤا، یایا تۆرێ، رۆبن ڤان پێرسی. فیلیپ لام و رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی.
له‌لایه‌كی دیكه فیفا ناوی 10 راهێنه‌ری ئاشكرا كرد كه ركابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ر بۆ ساڵی 2013. كه ئه‌وانیش به‌و جۆره‌ن"
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن، خۆزێ مۆرینهۆ، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، سكۆلاری، رافائیل بێنێتیز، یۆب هاینكس، یۆرگن كلۆپ، ڤێنسنتنی دیل بۆسكی و ئارسن ڤینگه‌ر.
وه‌ك ئاشكرایه له رێگه‌ی راپرسییه‌ك، كه راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان و رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، باشترین یاریزان و راهێنه‌ری ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه، فیفا و فڕانس فوتبۆڵ له 9ی دیسه‌مبه‌ری داهاتوودا ناوی 3 یاریزان و 3 راهێنه‌ر ده‌هێڵنه‌وه له‌و دوو لیسته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی كۆتاییان له‌سه‌ر بكرێ و باشترینی ساڵی 2013 دیاریی بكرێ.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ