ڤیدیۆ؛ دوای 13 خولەکی زیادکرا و شەڕ و ئاژاوە یارییەک یەکلاییکرایەوە

31-10-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گریمیۆ، ریڤەرپلەیت
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی لیپەرتادۆرێس، دوای بردنەوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە یانەی گریمیۆی بەرازیلی.



گریمیۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانە ئەرجەنتینییەکەی کرد، بەڵام لێدانێکی سزا هیواییەکانی لە گۆڕنا و یانەکەی لە رکابەرییەکە دوورخستەوە، سەرەرای ئەوەی لە یاریی چووندا یانە بەرازیلییەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.


 

لە خولەکی 36 لیۆناردۆ گۆمێز گۆڵێکی بۆ گریمیۆ تۆمارکرد و گێمی یەکەم تەنیا ئەو گۆڵەی تێداکرا.

لە گێمی دووەمدا یانە ئەرجەنتینییەکە باشتر یارییکرد و لە خولەکی 82 سانتۆس بۆری ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت یەکسانکردەوە، لەکاتێکدا یارییەکە نزیکبوو لە کۆتایی، تۆپێک بەر دەستی ماتیۆس بریسان کەوت و ناوبژیوان بە گەڕانەوە بۆ سیستمی ڤار لێدانی سزای هەژمارکرد، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر کە دواتر پۆلیس هاتە نێو یاریگە تاوەکو بارودۆخە کۆنترۆڵکرا، ناوبژیوان 13 خولەکی بۆ یارییەکە زیادکرد، یاریزانەکەی گریمیۆی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و گۆنزالۆ مارتینێزیش بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد و ریڤەرپلەیت بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە