رووداو-dailymail
عەبدولمەجید عەبدولباریی 23 ساڵان دوایین گەنجە لە شەپۆلی ئەو كەسە بەریتانییانەی بەلێشاو روو لە سووریا دەكەن.
چەند مانگێك لەمەوبەر، ماڵە یەك ملیۆن پاوەندییەكەی خێزانەكەی بەجێهێشتبوو، بە ئەندامانی خانەوادەكەی گوتبوو "هەموو شتێك لەبەر خاتری خودا بەجێ دەهێڵم".
هاوڕێكانی دەڵێن دوای ئەوەی تێكەڵیی گرووپە توندڕەوەكەی ئەنجم شۆدری (ئیسلام بۆ بەریتانیا)ی كردبوو، عەبدولمەجیدی راپەر تادەهات تووندڕەو و تووندوتیژتر دەبوو.
بەمدواییانە چەند وێنەیەكی خۆی لەسەر ئینتەرنێت دانابوو، كە تێیاندا بە رووپۆش و چەكێكەوە دەردەكەوتو لە وێنەكەی نووسیبوو "سەربازی خودا".
لە پەیامێكی دیكەشدا داوای لە خودا كردبوو "پلەی شەهیدی پێببەخشێت" و پەسنی ئوسامە بنلادنیشی كردبوو. عەبدولمەجید كە جاران میوزیكەكانی لە رادیۆ وەن بڵاودەكردەوە، یەكێكە لە شەش منداڵەكەی عەبدولباریی 53 ساڵان.
هەرچی عەبدولبارییە، لێكۆڵەران دەڵێن یەكێك بووە لە هاوكارە نزیكەكانی ئوسامە بن لادن و رێبەریی شانەیەكی ئەلقاعیدەی كردووە لە بەریتانیا. ئەگەر بەسەریدا ساخ ببێتەوە كە بەشداریی كردووە لە هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە كیشوەری ئەفریقیا لەساڵی 1998 دا، ئەوا دەبێت عەبدولباریی سەراپای تەمەنی لە زینداندا بەسەر ببات.
دەركەوتنی عەبدولمەجیدی كوڕیشی لەڕیزی جیهادییە بەریتانییەكانی ئەلقاعیدە لە سووریا، زیاتر جەخت لەسەر مەترسی ئەوان دەكاتەوە بۆ سەر وڵاتانی رۆژاوا.
ئەو خانووەی عەبدولمەجید و دایكی بۆماوەی 10 ساڵە لە رۆژاوای لەندەن تێیدا دەژین، ئەگەر بخرێتە بازاڕی فرۆشتنەوە، ملیۆنێك پاوەند دەكات. ئەوان دوای ئەوەی عەبدولباریی سەرۆك خێزان مافی پەنابەرێتیی وەرگرتبوو، ساڵی 1990 لە میسرەوە روویان كردبووە بەریتانیا.
هاوڕێكانی دەڵێن، عەبدولمەجید ناڕازی بووە لە هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا سەبارەت بە جەنگەكانی عێراق و ئەفغانستان و وردە وردە هەڵسوكەوتی بەرەو تووندوتیژی دەچوو، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر كەسێكی بەهرەمەند بووە لەبواری میوزیكدا.
لە 1ی تەمموزی 2013 دا رووی لە میوزیك وەرچەرخاند و گوتی "هەموو شت بەجێدەهێڵم لەبەر خاتری خودا". وادیارە ماوەیەكی كەم دوای ئەوە رووی كردووەتە سووریا.
ناوی خۆی لە تویتەردا گۆڕیبوو بە "سەربازی خودا" و چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردبووەوە كە تێیدا رووخساری پۆشیوە و تفەنگی لەدەستدایە، لە كڵاشینكۆفەوە تا چەكی قورستر.
مانگی پێشوو نووسیبووی "خودایە، شەهیدیمان پێببەخشە" و ئوسامە بنلادنیشی بە "شێر" ناوبردبوو.
گوتەبێژی باڵای پۆلیسی لەندەنیش ئامادە نەبوو ئەوە پشتڕاست بكاتەوە كە یەكەی دژە تیرۆری وڵات ئاگاداری رۆیشتنی عەبدولمەجید بێت بۆ سووریا، یاخود ئاگایان لە پۆستە تووندوتیژەكانی بووبێت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت.
پۆلیس لەندەن دەڵێ"لە لێكۆڵینەوەداین لەگەڵ چەند كەسێك كە وا بڕوا دەكرێت بۆ بەشداریكردن لە ململانێكانی سووریا روویان لەو وڵاتە كردبێت، بەڵام ئێستا ناتوانین سەرنج لەسەر هیچ كەیسێكی دیاریكراو پێشكەش بكەین، لەبەر هەستیاریی قۆناغی ئێستای لێكۆڵینەوەكانمان".
راشیانگەیاندووە "رووكردنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی بەشداریكردن لە كردەوەی تیرۆریستیدا تاوانە و ئێمە هەوڵدەدەین هەركەسێك دادگایی بكەین كە لە كردەی لەو جۆرەدا تێوەگلابێت. پۆلیس كار دەكات بۆ ئاگاداربوون لەو كەسانە و ئەو مەترسییانەی دەكرێت دروستی بكەن".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ