ترەمپ: هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان بەدەستدەهێنین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبەر حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران کرد و رایگەیاند، لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، "ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری ئێران و چەندین سەرکردەی دیکەمان لەنێو برد".
 
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەممە بە کاتی هەولێر، پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی هێرشە هاوبەشەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەستی بە خوێنی هەزاران کەسی بێتاوان سوور بوو".
 
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، "هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان دەپێکین".
 
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەو هێرشەی کردمان، یەکێک بوو لە گەورەترین هێرشەکان لە مێژوودا".
 
پێچەوانەی رۆژی یەکەمی هێرشەکە، دۆناڵد ترەمپ داوای لە خەڵکی ئێران کرد بڕژێنە سەر شەقام و دەسەڵات وەربگرنەوە. 
 
رۆژی شەممە، ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران و ئۆپەراسیۆنەکەیشیان بە "نەڕەی شێر" ناونا. 
 
لە هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل سەدان کەس کوژراون کە چەندین سەرکردەی باڵای ئێران لەنێو کوژراوەکان دابوون.
 
ئێران لە بەرامبەردا، ئۆپەراسیۆنی بەرگریی بە ناوی "بەڵێنی راست 4" راگەیاندووە و هێرشی کردووەتە سەر چەندین بنکەی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە لەنێویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ لەبارەی کاتی کۆتاییهاتنی جەنگەکەوە رایگەیاند، کۆتاییهاتنی جەنگەکە چوار هەفتە بخایێنێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

پووتین: کوشتنی خامنەیی پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی یەکشەممە سەرکۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم کارە "پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای ئەخلاق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە."