رووداو - هەولێر
بەرەیەکی هێرشکار لەلایەن نازییەکانی ئەڵمانیا بە سەرکردایەتیی ئەدۆڵف هیتلەر لەگەڵ پارتی فاشیزمی ئیتاڵی و دەسەڵاتی سەربازیی ژاپۆن پێکهات.
نازییەکان 13 ناوچەیان لە ئەوروپا خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، ژاپۆن بەشێکی خاکی چینی داگیرکرد و ئیتاڵیاش دەستی بۆ وڵاتانی دراوسێ برد، بەڵام بەرەیەکی دژی ئەو هێزانە دروستبوو، کە لە بەهێزترین وڵاتە خاوەن چەک و دەسەڵاتەکانی جیهان پێکهاتبوو و هەریەک لە ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت و چین و بەریتانیای لەخۆگرتبوو.
جەنگی دووەمی جیهانی و چەند ئامارێک:
- 1ـی ئەیلوولی 1939 دەستیپێکرد و 2ـی ئەیلوولی 1945 کۆتاییهات
- نازییەکان و ژاپۆن و ئیتاڵیا پێکەوەبوون
- 8 ملیۆن سەرباز و 4 ملیۆن کەسی سڤیلی ئەو وڵاتانە کوژران
- رووسیا، ئەمریکا، بەریتانیا و چین پێکەوە بوون
- 16 ملیۆن سەرباز و 45 ملیۆن کەسی سڤیلیان لێکوژرا
- کۆی گشتی 70 بۆ 85 ملیۆن کەس کوژران
جەنگی دووەمی جیهانی نزیکەی 6 ساڵی خایاند، بە تێکشکاندنی نازییەکان و ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن و کوشتنی پاشای ئەوکاتەی ئیتاڵیا کۆتایی هات، بەڵام بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە دژی ژاپۆن بووە دەستپێکێک بۆ درووستبوونی کێبکڕێی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی لەلایەن هەندێک وڵاتەوە.
ئەمڕۆش لە وارشۆ بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا و جێگری سەرۆکی ئەمریکا یادی 80ـیەمین ساڵڕۆژی دەستپێکی جەنگی دووەمی جیهانی دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ