گالەری

01-12-2020
13 Photos
 
رووداو دیجیتاڵ
وێنە: AP
 
وەکو نەریتێکی ساڵانە لەکاتی نزیکبوونەوەی جەژنی کریسمس، کۆشکی سپی بۆ پێشوازیکردن لە جەژنەکە ئامادەکراوە. ئەمساڵیش مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا کۆشکی سپی رازاندووەتەوە.
 
ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زۆربەی بۆنە و ئاهەنگەکان سنووردارکراون، بەڵام کۆشکی سپی ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لەو جەژنە. لە ئامادەکارییەکەدا 62 داری کریسمس، 60 چەپکە گوڵ، زیاتر لە 366 مەتر شاڵی تایبەت بە رازاندنەوەی داری کریسمس، سێ هەزار و 200 هێڵی رووناکی و 17 هەزار قردێلەیان بەکارهێنراوە.
 
جیاواز لە ساڵانی دیکە، ئەمساڵ وەکو هاوخەمییەک بۆ خێزانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشیی کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە، گوڵ، لایت و دارەکان بەپێی ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆرۆنا دانراون.