رووداو- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەوباسێکی زۆری لەسەر کراوە و، وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، گەنجێک بەناوی کینی هەڵدەکوتێتە سەر کەسێک بەناوی ئەمیگۆ، کە ژنەکەی بە ئۆتۆمبێل دەگەیێنێتەوە ماڵ، ئەویش پەلاماری دەدات و زۆر بە خراپی لێیدەدات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کینی دوای پەلاماردانی ئەمیگۆ، لەسەر زەوی دەکەوێت و کینی رایدەکێشێت. بەپێی ئەو کۆمێنتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ڤیدیۆكە نووسراون، ئەو رووداوە لە پۆلیڤیا روویداوەو کینی خراوەتە زیندانەوە، دواتر لەگەڵ ئەمیگۆ پێکهاتوون. هەروەها کینی و دەستگیرانەکەی کە خیانەتی لێکردووە، گەڕاونەتەوە لای یەکدی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ