ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن

02-02-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیای حووسییەکان دەڵێت، ئەمریکا و بەریتانیا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن.
 
رۆژی هەینی، 2-2-2024، میدیای حووسییەکان بڵاویکردەوە، "ئەمریکا و بەریتانیای دووژمنکار سێ هێرشیان کردە سەر ناوچەی جەر لە پارێزگای حەجە لە باکووری رۆژهەڵاتی یەمەن".
 
لە تشرینی دووەمی رابردووەوە حووسییەکانی یەمەن دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی نێو دەریای سوور کرد و دەڵێن، "هێرشەکانمان هاوسۆزییە بۆ گەلی فەلەستین."
 
هەرچەندە ئەمریکا هەڕەشەی لە حووسییەکان کردووە کە ئەگەر واز لە هێرشەکانیان نەهێنن، لە 16ی شوبات دەیانخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام حووسییەکان لە کردنە ئامانجی کەشتییەکان بەردەوامن.
 
دوایین هێرشی حووسییەکان دوێنێ پێنجشەممە بوو. فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم بڵاویکردەوە، "کاژێر 05:00 بەیانی بە کاتی سەنعا (هەمان کات بە کاتی هەولێر) درۆنێکی حووسییەکانی یەمەنیان خستەخوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت. "
 
بە گوێرەی سێنتکۆم، ئەو درۆنە ببووە هۆی مەترسی بۆسەر کەشتییە بازرگانی و هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور. 
دوای ئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا چەند هێرشێکیان کردە سەر حووسییەکان، گرووپەکە لە وەڵامدا گوتیان کە "بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئامانجی ئێمە دەبن".
 
لە 19ی تشرینی دووەمەوە حووسییەکان 30 جار بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتەسەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لانیکەم هەشت جار هێرشیان کردووەتە سەر حووسییەکانی یەمەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە