گەنجێکی موسڵمان بەربژێرە بۆ سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک و ترەمپیش دەڵێ دەستگیری دەکەن

03-07-2025
لهۆن نەسرەدین
ترەمپ هەڕەشەی دەستگیرکردن لە زۆهران مەمدانی دەکات
ترەمپ هەڕەشەی دەستگیرکردن لە زۆهران مەمدانی دەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زۆهران مەمدانی، گەنجێکی تەمەن 34 ساڵی موسڵمان کە لە ئۆگەندا لەدایکبووە، دوای بردنەوەی هەڵبژاردنی بەرایی وەکو بەربژێری دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک. بردنەوەکەی کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە؛ لەکاتێکدا هەندێک بە هەڕەشە بۆ سەر سیستمی سەرمایەداری دایدەنێن، هەندێکی دیکە وەک بەرگریکارێکی دۆزی فەڵەستین دەیبینن.
 
زۆهران مەمدانی، کە لە بنەماڵەیەکی هیندییە و لە تەمەنی 7 ساڵییەوە لەگەڵ دایک و باوکی رووی لە نیویۆرک کردووە، دوای بردنەوەکەی لە گوتارێکدا رایگەیاند: "هاوڕێیان، بردمانەوە. من دەبمە بەربژێری دیموکراتیتان بۆ پۆستی سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک."
 
بەپێی ئەنجامەکان، زۆهران بە فەرمی بووەتە بەربژێری پارتی دیموکرات و ئێستا تەنیا یەک وێستگەی لەپێشە، ئەویش بردنەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکەیە کە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت و رکابەری لەگەڵ بەربژێرانی کۆماری و سەربەخۆکان دەکات.
 
جەیک ئۆفینهارتز، شرۆڤەکاری سیاسی، پێی وایە بردنەوەی زۆهران رووداوێکی گرنگە و دەڵێت: "زۆهران مەمدانی بە فەرمی بووە براوەی هەڵبژاردنی بەرایی پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک. بەم بردنەوەیە خاڵێکی وەرچەرخان لەم شارە سەرمایەدارەدا تۆمار دەکات."
 
بەرنامەی هەڵبژاردنی زۆهران مەمدانی جەخت لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خانووبەرە، هەڵوەشاندنەوەی قەرزی خوێندکاران و زیادکردنی باج لەسەر دەوڵەمەندەکان دەکاتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەرگەی سەختییەکانی ژیان لە شاری نیویۆرک بگرن.
 
هەڵوێستە چەپڕەوانەکانی زۆهران وایکردووە رووبەڕووی رەخنەی توند ببێتەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە زۆهران بەڵێنی داوە رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی کۆچبەران ببێتەوە، گوتی: "باشە، ئیدی ئێمە ناچار دەبین دەستگیری بکەین. ئێمە لەم وڵاتەدا کۆمۆنیستێکمان ناوێت. لە نزیکەوە چاودێری دەکەین، چونکە خەڵکێکی زۆر پێم دەڵێن ئەو کۆچبەرێکی نایاساییە."
 
بردنەوەی زۆهران مەمەدانی لە کێبڕکێی دیموکراتەکاندا، کە تێیدا رکابەری نوێنەری چینە دەوڵەمەندەکانی نیویۆرکی دەکرد، وەک "ماتەمینیی سیاسی" بۆ دەوڵەتی قووڵ و دامەزراوە داراییەکانی نیویۆرک وەسف دەکرێت. ئەمەش مەترسیی ئەوەی دروستکردووە کە دوای دوو دەیە لە کۆنترۆڵکردنی شارەوانیی نیویۆرک لەلایەن دیموکراتەکانەوە، رەنگە دانیشتووانی شارەکە ئەمجارە دەنگ بە بەربژێرێکی کۆمارییەکان بدەن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.