بەندکراوێک لە فەرەنسا پێنج کارمەندی زیندانەکەی بە بارمتە دەگرێت

03-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی زیندانێک لە شاری ئاڵی باشووری فەرەنسا دەڵێن، بەندکراوێک بە بەکارهێنانی چەقۆ پێنج کەسی لە ستافی زیندانەکەی بە بارمتە گرتووە. 
 
بەندکراوەکە چوار پەرستار و پاسەوانێکی بە بارمتە گرتوون.
 
رووداوەکە لە شاری ئاڵ روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەندکراوەکە باری دەروونی ناجێگیرە.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکە رووداوەکە لە کاژێر 01:15 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویداوە. 
 
پۆلیسی بەندینخانەکە دەڵێت، بەندکراوەکە 37 ساڵە و بەتاوانی "دەستدرێژیکردن" بەندکراوە و پرۆفایلی "تیرۆریستی" نییە.
 
پۆلیس هەروەها دەڵێت، بەندکراوەکە داوای کردووە بگوازرێتەوە بۆ زیندانێکی دیکە و "ئێستا دۆخەکە ئارام بووەتەوە".
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسەکە دەڵێت، سزای زیندانی بەندکراوەکە تاوەکو ساڵی 2031ـە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەیمس دەیڤد ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

ڤانس: ئێران دەبێتە یەکەم پارچەی دۆمینە لە پێشبڕکێی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، ئێران دەبێتە "یەکەم دۆمینە" لە پێشبڕکێی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. ڤانس تیۆریی (دۆمینە)ی سەردەمی جەنگی ساردی بەکارهێنا بۆ پاساودان بە جەنگی دژی ئێران و رایگەیاند، شکستهێنان لە راگرتنی خواستە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی دیکەش بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە بن