رووداو - یەریڤان
كۆمەڵگای كوردی لە ئەرمەنستان لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا زۆر كەسایەتی شایستەی پێشكەشی ئەو وڵاتە كردووە. هەندێك لەو كەسایەتییانە بوونەتە هێما و سیمبوڵی دامەزراندنی داوودەزگای جیاجیای وێژە، هونەر و كەلتووری كوردی.
خەلیلێ چاچان مورادۆڤ، یەكێكە لەو كەسانە كە لەساڵی 1957 تاوەكو 1981 بەڕێوەبەری رادیۆی كوردی بووە لە یەریڤان. ئەو ماوەیە بە "ماوەی زێڕین"ی رادیۆی یەریڤان دادەنرێت، بە سەدان دەنگبێژ و گۆرانبێژ روویان كردە رادیۆكە. سەرەتا سێ دەنگبێژ دەبنە میوانی ستودیۆی رادیۆكە (بێمالێ كەكۆ، سوسیكا سمۆ و مەمێ خودۆ) دواتر كاراپێتێ خاچۆ و داوودی خلۆ دێنە رادیۆ و گۆرانییەكانیان تۆماردەكەن.
تێمووری خەلیل، كوڕی خەلیل چاچان دەڵێت هەموو ئەم دەنگبێژانە لەسەردەمی باوكی هاتوونەتە رادیۆی یەریڤان "پێش سەردەمی باوكم فۆند نەبوو، دوای ئەو هاتە پێشەوە".
بۆ دەنگبێژان ستۆدیۆی بەكرێ دەگرت
مورادۆڤ زۆر لە خەمی تۆماركردن و ئەرشیفكردنی گۆرانی دەنگبێژانی كورددا بووە، هەموو كارێكی كردووە بۆ ئەوەی دەنگی دەنگبێژانی كورد لە رادیۆی یەریڤان نەبڕێت.
تێموور بەسەرهاتێكی باوكی دەگێڕێتەوە لەگەڵ دەنگبێژی بەناوبانگ شەڕۆیێ برۆ و دەڵێ "شەڕۆیێ برۆ لە تبلیسی دەژیا و نەدەهاتە یەریڤان. باوكم تایبەت بۆ بینینی ئەو چووە تبلیسی و بۆ ماوەی یەك هەفتە لەوێ مایەوە. ستۆدیۆیەكی لەوێ بەكرێ گرت و دەنگی شەڕۆی تۆماركرد و هێنایەوە بۆ رادیۆ".
وەزیرێ ئەشۆ، نووسەری بەناوبانگ لە گوتارێكیدا باسی خەلیل مورادۆڤ دەكات و گرنگی رۆڵی ئەو لە رادیۆی كوردیدا هەڵدەسەنگێنێ "خەلیل مورادۆڤ بەهۆی تۆماركردنی گۆرانییەكان، كارێكی زۆر گەورەی كرد لەپێناو رزگاركردنی هەزاران گۆرانی كوردی لە مردن. بۆ خۆم بینیم كە بەهەر شێوەیەك بێت هونەرمەند و دەنگبێژی لە رادیۆی كوردی كۆدەكردەوەو زۆرجاریش لەنێو ژوورەكانیدا تێستی بە دەنگبێژان دەكرد".
داوایەكی مورادۆڤ لە مەلا مستەفا بارزانی
كاتێك مەلا مستەفا سەردانی ئەرمەنستان دەكات، كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەسەر پەخشی رادیۆی كوردی سازدەكات. یەكێك لە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خەلیلێ چاچان مورادۆڤ دەبێت. تێموورێ خەلیل لەبارەی ئەو دیدارە دەڵێ "مەلا مستەفا تایبەت بۆ بینینی كورد هاتە ئەرمەنستان و سەردانی ئەلەگەز و هەكۆی كرد. هەروەها سەردانی رادیۆشی كرد و پرسیاری لە باوكم كرد كە ئەوان چۆن دەتوانن هاوكاری رادیۆ بكەن. ئەوكاتە باوكم، عەرەبێ شەمۆ و مەلا مستەفا بارزانی چوونە ژوورێك، باوكم نامەیەكی دایە دەست بارزانی كە بە زمانی رووسی نووسیبووی و داوای لێكرد بیداتە كاربەدەستانی دەوڵەتی سۆڤیەت. لەو نامەیەدا داوای كردبوو كاتی پەخشی رادیۆ زیادبكرێت. دیارە دوای سێ مانگ كاتەكە 3 بەرامبەر زیادكرا."
ژنەكەی یەكەم ژنە بێژەری رادیۆی یەریڤان بووە
مرۆڤ كاتێك باسی رەنج و كاری خەلیل چاچان مورادۆڤ دەكات، نابێ باسی ئەزنیڤا رەشیدی هاوسەری نەكات. ئەزنیڤاخان یەكەمین بێژەری بەشی كوردی بووە كە لە 1955 تاوەكو 1982 بێژەری رادیۆی كوردی یەریڤان بوو. تێمووری خەلیل لەبارەی دایكی دەڵێ "ئەو یەكەمین ژنە بێژەری كوردە. دیارە پێش ئەو بێژەری دیكە هەبووە كە یەكێكیان زەینەبا ئیبۆ، هاوسەری حەجیی جندی بوو. بەڵام ئەو لە رادیۆی لۆكاڵی كوردی بوو كە لە هەفتەیەكدا تەنیا 10 خولەك پەخشیان هەبوو".
خەلیلێ چاچان هەندێك گوتار و پەرتووكیشی پێشكەشی پەرتووكخانەی كوردی كردوون لەوانەش: كلامێن جەماعەتا كوردان 1963، دوو پوێم 1965، قسێن جەماعەتێ 1969 مۆریێ نەنێ 1972 و بەنێ من قەتیا.
مورادۆڤ لە كۆتایی ساڵی 1981 كۆچی دوایی كرد كە ئەوكاتە تەمەنی 57 ساڵ بوو. دوای مردنی زۆر كەسی بەناوبانگ لەسەر ژیان و كارەكانیان نووسی. قەناتێ كوردۆ، حەجیێ جندی، ئەمەریكێ سەردار، جگەرخوێن و فێڕكێ ئووس. مەلا مستەفا بارزانیش بەمشێوەیە باسی مورادۆڤی كردووە "رادیۆی كوردی لە یەریڤان و بەڕێوەبەری رادیۆكە خەلیل چاچان رۆڵێكی گەورەیان هەبوو لە وشیاركردنەوەی گەلی كورد."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ