گەشتیارێک لە ئیسپانیا چووە سەر سەقفی فڕۆکەیەک و گەشتێکی دواخست

03-02-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی نامۆدا لە فڕۆکەخانەی مانیسێس لە ڤالێنسیای ئیسپانیا، گەنجێک سەرکەوتە سەر سەقفی فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ڤولینگ و بووە هۆی پەکخستنی گەشتێک کە بڕیاربوو بەرەو ئەمستردام بفڕێت، ئەمەش گەشتیارانی تووشی سەرسوڕمان کرد و گەشتەکەی بۆ ماوەی دوو کاژێر دواخست.
 
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوونەتەوە، گەنجەکە لەسەر پشتی فڕۆکەکە بە چاکەتێکی سپییەوە دەردەکەوێت و هاوار بەسەر کارمەندانی فڕۆکەخانەکەدا دەکات، هاوکات خواردنەوە لە جانتاکەی دەردەهێنێت و دەیخواتەوە، لە کاتێکدا ئەفسەرانی پۆلیس و کارمەندانی فڕۆکەخانە هەوڵی رازیکردنی دەدەن بۆ ئەوەی بێتە خوارەوە.
 
میدیا ناوخۆییەکانی ڤالێنسیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پیاوەکە بۆ ماوەی 10 خولەک لەسەر فڕۆکەکە ماوەتەوە و دواتر لەلایەن پاسەوانی مەدەنییەوە ناچار کراوە لە رێگەی پلیکانەی گەشتیارانەوە دابەزێت. 
 
هەرچەندە رووداوەکە پشێوی دروستکرد، بەڵام دەسەڵاتی گەشتی ئاسمانیی ئیسپانیا (Aena) رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر سەلامەتی گەشتیاران و هاتووچۆی ئاسمانی دروست نەبووە.
دوای کۆتاییهاتنی رووداوەکە، گەنجەکە لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە بە ئەمبوڵانس بۆ بەشی دەروونی لە نەخۆشخانەی گشتیی ڤالێنسیا گواسترایەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سعودیە و ئیسلامئاباد رێککەوتنی بەرگرییان واژۆ کردووە

تورکیا دەچێتە ناو هاوپەیمانیی بەرگریی پاکستان - سعودیە؟

وەزیری بەرگریی پاکستان پەیامێکی گرنگی ئاراستەی تورکیا و قەتەر کرد سەبارەت بە بەشداربوونیان لە "رێککەوتنی ستراتیژیی بەرگریی هاوبەش"، کە بەپێی رێککەوتنەکە هەر هێرشێک بۆ سەر لایەنێکیان، وەک هێرش بۆ سەر لایەنەکانی دیکە هەژمار دەکرێت.