دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئەگەر هێرشمان نەکردبایە، ئێران پێشتر دەیکرد."
دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتی گفتوگۆ هەستی بەوە کردووە کە ئێران بە نیازی هێرشە بۆیە ئەوان هێرشیان کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، ئیسرائیل ناچاری نەکردووە هێرش بکاتە سەر ئێران و پێش هێرشەکە قسەی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە.
