وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 3 هەزار و 605 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان مردوون".
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، لە 24 کاژێری رابردوو چوار هەزار و 450 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوو 173 هەزار و 748 پشکنینیان کردووە. کۆی گشتیی تووشبووانیش 38 هەزار و 168 کەسن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ