پەیامێکی تووند و هەڕەشەئامێزی ترەمپ بۆ ئێران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێ و تووند دا هەڕەشەی وێرانکردنی ئەو بەشانەی ژێرخانی ئێرانی کرد کە هێشتا هێرشیان نەکراوەتەسەر. ترەمپ رایگەیاند، ئامانجی داهاتووی سوپای وڵاتەکەی پردەکان و وێستگەکانی کارەبای ئێران دەبن.
 
ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ نووسی: "سوپاکەمان، کە بە جیاوازییەکی زۆر گەورەترین و بەهێزترین سوپای جیهانە، هێشتا تەنانەت دەستی نەکردووە بە وێرانکردنی ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە."
 
سەرۆکی ئەمریکا بە راشکاوی ئامانجە داهاتووەکانی سوپای وڵاتەکەی دیاریکرد و گوتی: "پردەکان ئامانجی داهاتوون، پاشان وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا." ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدایە کە ترەمپ پێشتریش مۆڵەتی بۆ تاران درێژکردبووەوە بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، ئەگەرنا وێستگەکانی وزە وێران دەکات.
 
دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەی دا رووی دەمی کردە سەرکردە نوێیەکانی تاران و نووسی: "سەرکردایەتیی رژێمی نوێ دەزانن چی دەبێت بکرێ و دەبێت بە خێرایی بکرێ."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە رێگەیەکی ئاشتییانە بۆ جەنگی ئێران بدۆزرێتەوە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چووەتە دووەم مانگەوە و هۆشداری دا کە بارودۆخەکە خەریکە بە تەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت. ئەو داوای لە ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران کرد دەستبەجێ جەنگ رابگرن و رێگە بۆ دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانە خۆش بکەن.