کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

رووداو دیاسپۆرا خزمەتگوزارییەکانی فراوانتر دەکات و هێڵێکی گەرم رادەگەیێنێت

هێمن عەبدوڵڵا

هێمن عەبدوڵڵا

03-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا03-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"


رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو لە چوارچێوەی گرنگیدانی بە کوردانی دەرەوەی وڵات، پڕۆژەی "رووداو دیاسپۆرا"ی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فراوانتر کرد و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکێش بە رەوەندی کوردی دەکات.
 
پڕۆژەی رووداو دیاسپۆرا ئێستا لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و یوتیووب بە شێوەیەکی بەرفراوان کارەکانی دەکات. ئامانج لەم هەنگاوە تەنیا گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو رووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی ئاگاداریی سەرجەم چالاکییەکان، خۆپێشاندان، فێستیڤاڵ و کۆنسێرتەکانە کە پەیوەندییان بە کوردانی دیاسپۆراوە هەیە.
 
لە بەشێکی دیکەی خزمەتگوزارییەکانی پەیجەکانی رووداو دیاسپۆرا، رۆژانە نرخی ئەو دراوانەی کوردانی دیاسپۆرا مامەڵەی پێوەدەکەن، بەراورد بە دیناری عێراقی، تمەنی ئێرانی، لیرەی تورکی و لیرەی سووری بڵاودەکرێنەوە. هاوکات بەهۆی گۆڕانکارییەکانی نرخی سووتەمەنی، بە ئامادەکراوی بەراوردی نرخی بەنزین و دیزڵ لە نێوان ئەو وڵاتانە دەکرێت کە رەوەندی کوردییان تێدا دەژین.
 
هەروەها پەیجەکانی رووداو دیاسپۆرا دەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانەش بڵاوکردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدان و پرسەی کەسایەتییەکان یان هاووڵاتییانی دیاسپۆرا، یان ئەو کەسانەی لە کوردستانن و کەسوکاریان لە دەرەوەی وڵات دەژین.
 
بۆ ئاسانکاریی زیاتر و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ بینەر و فۆڵۆوەرەکانیدا، رووداو دیاسپۆرا هێڵێکی گەرمی راگەیاندووە. کوردانی دیاسپۆرا دەتوانن هەر ئێستا لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی (00491736666046) بە پەیامی دەنگی یان تێکست، لە تۆڕەکانی واتسئەپ و تێلێگرام پەیوەندی بکەن و ئاگاداریی چالاکییەکان، هەواڵی شادییەکان یان پرسەکانیان بنێرن تاوەکو لە لاپەڕەکانی رووداو دیاسپۆراوە بڵاوبکرێنەوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە